كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی گۆل گۆهه‌ر

97
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی په‌یمانكاری مه‌عده‌نی “گۆل گوهه‌ر”ی كرمان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كار و فه‌رمانداری رژیم له‌ “سیرجان”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.یه‌كێك له‌ كرێكارانی به‌شدار له‌م كۆبوونه‌وه‌دا رایگه‌یاند: “نزیكه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ كرێكار له‌ رێگای شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كانی “شه‌هسه‌وار ماشین و فه‌تحی جنوب”، له‌ به‌شی ئێستخراجی مه‌عده‌نی ژماره‌ ٤ی گۆل گۆهه‌ر، كار ده‌كه‌ن. ئه‌م كرێكارانه‌ سه‌ره‌ڕای كاری تاقه‌ت پڕوكێن، له‌ مانگی ره‌شه‌ممه‌ ساڵی رابردۆوه‌، تا ئێستا حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م كرێكارانه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌، چه‌ندین جار‌ سه‌ردانی ناوه‌نده‌ پێوه‌ندیداره‌كانیان كردووه‌، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.