كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

129
له‌ ماوه‌ی رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ و ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، ١٧٠ كه‌س له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ “موجته‌مه‌عی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌” له‌گه‌ڵ كرێكارانی “نه‌ی بۆڕ”ی خانه‌نشینكراوی ئه‌م ناوه‌نده‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی رۆژموزدی موجته‌مه‌عی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی ٥ مانگ حه‌قده‌ست، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رده‌م ده‌فته‌ری مودیریه‌تی موجته‌مه‌عه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری دابین كردنی ئه‌منیه‌تی شوغڵی و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها زیاتر له‌ ٧٠ كه‌س له‌ كرێكارانی خانه‌نشینكراوێك كه‌ له‌ رابردوودا وه‌كوو كرێكاری “نه‌ی بۆڕ” بۆ نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ كاریان ده‌كرد، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی ناڕوونی خانه‌نشینكراویان له‌گه‌ڵ كرێكارانی دیكه‌، كۆبوونه‌وه‌.