كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی فه‌لاتی كووهره‌نگ

162
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری له‌به‌نیاتی “فه‌لاتی كووهره‌نگ” له‌ شه‌هرێ كورد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم كۆبوونه‌وه‌.به‌ وته‌ی ناڕازییان، زۆرێك له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا حه‌قده‌ست و مه‌زایای مو‌زدیان پێنه‌دراوه‌. شایانی باسه‌، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، خاوه‌نكاری كارخانه‌كه‌ به‌ڵێنی دا حه‌قده‌ستی مانگێك له‌ كرێكارانی تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ حێسابه‌كانیان واریز بكات و مابه‌قیه‌كه‌شی كه‌م كه‌م تا كۆتایی مانگ په‌رداخت بكات.