كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

181
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا كرێكارانی نه‌ی بۆڕ و كرێكارانی ئابیاری شیركه‌تی “كشت و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په‌”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان”، كرێكاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی مافی بیمه‌، له‌ به‌رده‌م ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌. شایانی باسه‌، كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشكه‌ری هه‌فت ته‌په‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانیان، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین جاری به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستووه‌.