كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی پۆلی ئه‌كریل ی ئێسفه‌هان

208
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوابه‌دوای قه‌تع كردنی له‌ناكاوی گاز و داخرانی كارخانه‌ی “پۆلی ئه‌كریل”ی ئێسفه‌هان، دوو هه‌زار و ٢٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی بێكار كراوی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زیه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌مه‌وه، ‌گازی كارخانه‌ی پۆلی ئه‌كریل هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاری “مۆباره‌كه‌”، به‌ بیانووی قه‌رزاری به‌ شیركه‌تی گازی ئۆستانی ئێسفه‌هان، قه‌تع كراوه‌. دوابه‌دوای بڕانی گاز و راگیرانی ره‌وتی به‌رهه‌مهێنان له‌م كارخانه‌یه‌، ٢ هه‌زار و ٢٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌، بێكار بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →