كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی ئه‌لبۆرزگان

216
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی مه‌عده‌نی باكووری رۆژهه‌ڵاتی “ئه‌لبۆرزگان” له‌ شاری رامیان هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی گولستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری رژیم كۆبوونه‌وه‌.به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له‌ مانگی به‌فرانباری ساڵی رابردۆوه‌ تا ئێستا واته‌ نزیكه‌ی ٦ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. شایانی باسه‌ دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگ پووشپه‌ڕ، حه‌قده‌ستی دواخراوی یه‌كمانگی كرێكاران په‌رداخت كرا. هه‌روه‌ها بڕیار درا كه‌ خاوه‌نكاری شیركه‌ت له‌ رێكه‌وتی ١٠ تا ١٥ی هه‌موو مانگێك، یه‌كمانگ له‌ حقوقی دواخراوی كرێكاران په‌رداخت بكات.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →