رۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ره‌شه‌ممه، كرێكارانی پیشه‌یی له شیركه‌تی په‌یمانكاریی “سێپكۆ” له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی مه‌زایای موزدی خۆیان له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو له به‌رامبه‌ر ده‌رگای ورودیی سایت كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخست.
نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س له كرێكارانی سێپكۆ یه‌كێك له شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانی فازی ١٣ی عه‌سه‌لویه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی سێ مانگ حه‌قده‌ست، مافی بیمه‌ی نیوه‌ی دووهه‌می ئه‌مساڵ تا ئێستا، له به‌رامبه‌ر ده‌رگای ورودیی سایت كۆبوونه‌وه و له هاتووچۆی ئۆتۆمبیله‌كان پێشگیریان كرد.