كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی ته‌بریزكه‌ف

266
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “ته‌بریزكه‌ف” له‌ مه‌ره‌ند له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێخراجی نوێنه‌ری كرێكاران، له‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.ناڕازییان خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م نوێنه‌ره‌ بۆسه‌ر كار بوون. نوێنه‌ری كرێكارانی كارخانه‌ی ته‌بریزكه‌ف له‌ نامه‌یه‌كدا له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ ئێخراج كراوه‌. به‌ راگه‌یاندنی هه‌واڵی له‌سه‌ر كار ده‌ركردنی ناوبراو، كرێكاران به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رین ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به‌ وته‌ی كرێكاران، نوێنه‌ره‌كه‌یان ته‌نیا به‌ هۆی دیفاع له‌ ماف و خواسته‌ ره‌واكانیان ٢٠٠ كرێكاری ته‌بریزكه‌ف كه‌ چه‌ندین مانگه‌ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه‌، له‌سه‌ر كار ده‌ركراوه‌.