كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌دی ته‌نگی سۆرخی شیراز

304
رۆژی شه‌ممه‌ ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی پڕۆژه‌ی سه‌دی “ته‌نگه‌ی سۆرخی شیراز” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی ٩ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی شیركه‌تی ئاویی مه‌نته‌قه‌یی فارس كۆبوونه‌وه‌.ناڕازیان رایانگه‌یاند به‌رده‌وام بوونی كه‌مته‌رخه‌می و سه‌ره‌نجنه‌دانی شیركه‌تی په‌یمانكاری “په‌یماب” سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت كردنی مه‌زایای موزدی كرێكاران، ئه‌وانی ته‌واو وه‌زاڵه‌ هێناوه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران تا ئێستا حه‌قده‌ست و مه‌زایای موزدی نزیك به‌ ١٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی به‌پێشینه‌ و ئێستای ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌. شایانی باسه‌ دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ و ناڕازی كرێكاران، مودیریه‌تی ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ كرێكاران به‌ڵێنی داوه‌ تا ١٠ رۆژی داهاتوو مه‌زایای دواخراوی سه‌رجه‌م كرێكارانی په‌رداخت بكات.