كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی رێگائاسنی خۆراسانی ره‌زه‌وی

341
رۆژی سێشه‌ممه‌ كرێكارانی شیركه‌تی رێگائاسنی خۆراسانی ره‌زه‌وی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ شكایه‌ته‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵاواردن له‌ په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران، له‌ به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی كاری ئه‌م ئۆستانه‌ كۆبوونه‌وه‌.كرێكارانی شاكی له‌ شیركه‌تی په‌یمانكاری رێگائاسن، پێشتریش له‌ ئیداره‌ی كار شكایه‌تیان كردبوو. به‌ڵام، به‌ وته‌ی كرێكاران نه‌ ته‌نیا ئیداره‌ی كاری رژیم وڵامێكی به‌ شكایه‌ته‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكوو دوابه‌دوای ئه‌م شكایه‌ته‌، شیركه‌تی په‌یمانكاریی، مه‌زایا، سه‌نه‌وات و دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویانیشی بڕیووه‌ و له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی كرێكاران خۆده‌بوێرێت.