كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ یه‌مه‌ن

180
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی یه‌مه‌نی بۆ مه‌حكوم كردنی هێرشی عه‌ره‌بستانی سعودی و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆسه‌ر كارخانه‌ و ژێر ساخته‌كان له‌ یه‌مه‌ن، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.كرێكارانی كارخانه‌ی سیمان له‌ “ئۆستانی عومران” له‌ باكووری یه‌مه‌ن كه‌ له‌ هێرشی هه‌وایی فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی عه‌ره‌بستان له‌ناوچوو، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ “سه‌نعا” كۆبوونه‌وه‌. یه‌كێك له‌ خوپیشانده‌ران وتی: “كردنه‌ ئامانجی دامه‌رازه‌ و كارخانه‌كان، هیچ پاساوێكی نییه‌. ئه‌وان سه‌رچاوی دابین كردنی بژیوی ژیانی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن ده‌كه‌نه‌ ئامانج. هه‌زاران كرێكاری كارخانه‌ی سیمانی عومران دوابه‌دوای هێرشی ئاسمانی شه‌ڕكه‌ره‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی بۆسه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه‌، بێكار بوون.”

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →