كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی “ئه‌رگ”ی به‌م

373
رۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، نزیكه‌ی ١٤٠ كه‌س له‌ كرێكارانی قه‌راردادی مه‌جموعه‌ی “ئه‌رگی مێژوویی به‌م”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی “پایگای میراسی فه‌رهه‌نگی ئه‌رگ”، كۆبوونه‌وه‌.ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ پرۆژه‌ی نوێژنكردنه‌وه‌ی مه‌جموعه‌ی “ئه‌رگی میژوویی به‌م” كار ده‌كه‌ن، ماوه‌ی چوار مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. شایانی باسه‌، كرێكارانی ناڕازیی ئه‌م پرۆژه‌یه‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی مه‌زایاكانیان، چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →