كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری كاشان

378
رۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شاره‌داری كاشان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵاواردن له‌ په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.ناڕازییان سه‌باره‌ت به‌ جیاوازی و هه‌ڵاواردنی ئاشكرای نێوان مه‌زایا و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی به‌ڕێوبه‌ران و كرێكاران و كارمه‌ندانی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كرێكارانی دیكه‌ ناڕازیین. كرێكاران وێڕای ئاماژه‌ به‌ بارودۆخی دژواری كاری و په‌رداخت نه‌كردنی ئێزافه‌كاری و مافی شیفت، رایانگه‌یاندووه‌: ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ كاركۆنانی تایبه‌ت به‌ بێ به‌شداری و كار كردن، حه‌قی شیفت، ته‌عتیلات و ئێزافه‌كاریشیان پێده‌درێت. به‌ وته‌ی كرێكاران: له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌م بارودۆخه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی ئێخراجیان لێده‌كرێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →