كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داریی بروجێرد

453
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاره‌داری بروجێرد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێخراجی ١٠٠ كرێكاری شاغڵی ئه‌م شاره‌دارییه‌ له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری و شورای شاری رژیم له‌ بروجێرد كۆبوونه‌وه‌.كرێكارانی ناڕازی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌منیه‌تی شۆغڵیان نیگه‌رانن و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیانن. به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا” خاوه‌نكار، زیاتر له‌ ١٠٠ كرێكاری به‌پێشینه‌ی شاره‌داریی به‌ بێ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان له‌سه‌ركار ده‌ركردووه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ به‌شێك له‌ جه‌معیه‌تی ٢ هه‌زار كه‌سی كرێكارانی خه‌ده‌ماتی و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری بروجێرد”ن. به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار هه‌روه‌ها به‌نیازه‌ به‌ره‌به‌ره‌، زیاتر له‌ ٧٠٠ كرێكاری دیكه‌ش له‌سه‌ركار ده‌ربكات.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →