كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نیروگای په‌ره‌ند

504
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارنی نیروگای په‌ره‌ند له‌ تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ درێژه‌ی له‌خواره‌وه‌بوونی مه‌زایای شوغڵیان، له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی “وزه‌ی” رژیم كۆبوونه‌وه‌.به‌ وته‌ی كرێكاران، له‌ كاتێكدا كه‌ خاوه‌نداریه‌تی ئه‌م نیروگایه‌ له‌ ساڵی ٩٢وه‌ به‌ به‌شی خسوسی سپێردرا، مه‌زایای موزدی ١٤٠ كرێكاری ئه‌م واحێده‌ له‌چاو رابردوو، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌. ناڕازییان هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند: له‌ ئاكامی ئه‌م سپاردنه‌، شیركه‌تی ته‌عمیرات و به‌هره‌به‌رداری “مه‌پنا” وه‌كوو خاوه‌نكاری نوێی نیروگای په‌ره‌ند، له‌ ئه‌رزشی ریاڵیی مه‌زایای موزدی و ریفاهی پێشوو وه‌كوو حقوقی به‌رهه‌مهێنان، پاداش و ئێزافه‌كاری، وامی مه‌سكه‌ن و ئێزدواج، تا ئاستێكی به‌رچاو دابه‌زیوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →