كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فولادی زاگرۆس

508
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی فولادی زاگرۆس قوروه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ٧ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری ئیدار‌ی كارخانه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی زاگرۆس كه‌ دوای داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه هێشتا له‌م ناوه‌نده‌ ماونه‌ته‌وه‌، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی ٧ مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و ٣ مانگ مافی بیمه له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری ئیدار‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ ٢٥٥ كه‌س له‌ كرێكارانی فولادی زاگرۆس سه‌ره‌تای ساڵی ٩٢ له‌سه‌ركار ئێخراج كران كه‌ شیركه‌تی “خوان گۆل” په‌یمانكاری كارخانه‌ی فولادی زاگرۆس پاش تێپه‌ڕ بوونی نزیكه‌ی دوو ساڵ، “حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی كرێكارانی ئێخراجی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ و به‌شێك له‌ سه‌نه‌وات، مه‌ره‌خه‌سی و بۆنی كرێكاری ساڵ”ی به‌م كرێكارانه‌ په‌رداخت نه‌كردووه‌.