رۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی ئێخراجی كارخانه‌ی “سیمان كارون”ی ئۆستانی خوزستان، له ناڕه‌زایه‌تی به بێكار بوونیان له‌به‌رده‌م ده‌رگای ورودی ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونهوهكرێكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخ و گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كاره‌كانیان بوون. به وته‌ی ناڕازییان، ٣٩ كرێكاری به‌پێشینه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه به‌هۆی ته‌واوبوونی قه‌راردادی كاریی، به‌بێ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له‌سه‌ركار ئێخراج كران. له ئێستادا له‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنانه‌ی سیمان، زیاتر له ٣٢٠ كرێكاری ره‌سمی، قه‌راردادی و په‌یمانی سه‌رقاڵی كاركردنن كه زیاتر له دوو مانگه حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانیان پێنه‌دراوه.