كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی موجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد

322
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی موجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ درێژه‌ی كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی رژیم به‌ داواكارییه‌كانیان له‌ ده‌ورووبه‌ری فه‌رمانداری رژیم له‌ شاری مهاباد، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، ٢٠٠ كرێكار كه‌ له‌ ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنه‌ری ژێر مه‌جمه‌عی ناوه‌ندی كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد كار ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و ئه‌گه‌ری تازه‌ نه‌كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی كاریه‌كانیان، ناڕازیی و نیگه‌رانن. شایانی باسه‌، خاوه‌نكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌ بیانووی قه‌یرانی ماڵی، به‌نیازه‌ له‌ تازه‌ كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی كاری ١٦٠ كه‌س له‌ كرێكارانی رۆژمۆزد و قه‌راردادی كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد، خوده‌بوێرێت.