كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌مه‌ك زودایی له‌ هه‌فتكێل

612
رۆژی پێنجشه‌ممه‌، كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌مه‌ك زودایی له‌ شاری “هه‌فتكێل” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی خوزستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی كار و په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایاكانیان له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری رژیم كۆبوونه‌وه‌.
زیاتر له‌ ٤ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی نه‌مه‌ك زودایی په‌رداخت نه‌كردووه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ زیاتر له‌ ١١ سه‌عات كاری تاقه‌ت پڕۆكێن له‌ رۆژدا، بارودۆخێكی شوغڵی سه‌خت و دژوار تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كیان رۆژموزدن و به‌ بێ هه‌بوونی بیمه‌ و مه‌زایا كار ده‌كه‌ن. به‌ وته‌ی كرێكاران، یه‌كێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به‌ سووكایه‌تی پێكردنی به‌رده‌وام به‌ كرێكاران، هه‌ڕه‌شه‌ی ئێخراجیان لێده‌كات.