كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و كارمه‌ندانی شاره‌داری ره‌شت

645
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌رمانان، كرێكاران و كارمه‌ندانی شاره‌داری ره‌شت له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی شاره‌داری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستدوو مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران و كارمه‌ندانی شاره‌داری په‌رداخت نه‌كراوه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ تازه‌ نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان ناڕازیین. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، یه‌كێك له‌ كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داری به‌ ئامادبوون له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕازییان، به‌ڵێنیان پێدان تا رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانان حه‌قده‌ست و مه‌زایا داوخراوه‌كانیان په‌رداخت ده‌كرێت.