كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری ره‌شت

652
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شاره‌داری ره‌شت بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا داخراوه‌كانیان، له‌ به‌رده‌م ساختمانی شاره‌داری رژیم له‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م شیركه‌تانه‌ ناچار به‌ په‌رداخت كردنی دوو مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخره‌كانی كرێكاران و كارمه‌ندان كران. له‌ كاتێكدا كه‌ شاره‌داری تووشی كێشه‌ و گرفتی ماڵی بووه‌، په‌یمانكاران ده‌بێت تا دوو مانگ حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری په‌رداخت بكه‌ن، به‌ڵام تا ئه‌مرو ٤ مانگه كه‌ شاره‌داری هیچ پوڵێكی به‌م شیركه‌تانه‌ په‌رداخت نه‌كردووه‌. شایانی باسه‌، ناڕازییان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی شاره‌داریی، خوازیاری وه‌رگرتنی ٤ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →