كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كشاوه‌رزان له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری خوزستان

601y
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له‌ كشاوه‌رزانی “خوزستان” به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم له‌م ئۆستانه‌، خوازیاری لابردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ كردنی كشتی هاوین و یان موجه‌وێزی كشتێكی دیكه‌ به‌ كشاوه‌رزان بوون.به‌ پێی راپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س له‌ كشاوه‌رزانی “ئه‌هواز”، حه‌میدیه‌، هۆیزه‌، ماهشه‌هر، هه‌ندیجان، شادگان” و ئه‌و شارانه‌ كه‌ له‌ حه‌وزه‌ی رووباره‌كانی “كارون، كه‌رخه‌، زوهره‌ و جه‌راحی” دان، له‌م كۆبوونه‌وه‌دا به‌شدار بوون و رایانگه‌یاند: ” كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار به‌ بیانووی كه‌می ئاو و وشكه‌ساڵی ئاویان به‌ كشاوه‌رزان نه‌داوه‌ و ته‌نانه‌ت له‌و شوێنانه‌ كه‌ ئاو هه‌یه‌ ئیزنی كشتیان پێناده‌ن.”

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →