به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ره‌شه‌ممه كه‌شاوه‌زرانی شاری نه‌غه‌ده له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له لایه‌ن كارخانه‌ی قه‌نده‌وه، له به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له به‌رده‌م فه‌رمانداری و ئاماده نه‌بوونی فه‌رماندار له‌م ئیداره‌یه، به‌خشداری مه‌ركه‌زی ئه‌م شاره چووه نێو كه‌شاوه‌رزان و به ئه‌وانیان رایانگه‌یاند كه، ماوه‌ی چه‌ندین مانگه به‌سه‌ر ته‌حویلی چه‌وه‌نده‌ر به كارخانه‌ی قه‌ند تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م كارخانه‌یه هێشتا پاره‌ی پێنه‌داون. كه‌شاوه‌رزان به‌ره‌وڕووی سه‌رنجنه‌دان و سوكایه‌تی به‌خشدار بوونه‌ته‌وه و ئه‌وانیش له كاردانه‌وه به‌م كرده‌وه‌ی به‌خشدار، له‌دژی ناوبراو دروشمیان به‌رز كرده‌وه كه له ئاكامدا به‌خشدار داوای له هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرد كه ده‌خاڵه‌ت بكات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ده‌خاڵه‌تی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات، كه‌شاوه‌رزان بڵاوه‌یان نه‌كرد و فه‌رمانداریان ناچار كرد كه له‌گه‌ڵ دوو كه‌س له نوێنه‌رانی ئه‌وان وتووێژ بكات. شایانی باسه ئه‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه تا سه‌عات ٢ی دوانیوه‌ڕۆ درێژه‌ی كێشا.