رۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی رێبه‌ندان، كه‌شاوه‌رزانی شاری “عه‌نبه‌رئاباد” له ناڕه‌زایه‌تی به پێشلكرانی زه‌حمه‌ت و هه‌وڵی یهكساڵهیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌م شاره كۆبوونه‌وه.
كه‌شاوه‌رزانی عه‌نبه‌رئاباد هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی كرمان له‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه رایانگه‌یاند: “به‌رهه‌مه‌كانمان كیلویه‌ك ١٠٠ تمه‌ن ده‌كڕن واتا كارتۆنێك ٢٠٠٠ تمه‌ن كه ته‌نانه‌ت پوڵی كارتۆنهكهشی نییه، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئێمه ته‌واوی داراییهكهمان كرۆدته خه‌رجی كه‌شاوه‌رزی. كه‌شاوه‌رزان هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه كه، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ كات سه‌رنجیان به ئێمه نه‌داوه جگه له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ڵێنمان پێده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر ده‌نگیان پێبدرێت، كێشه‌ی كه‌شاوه‌رزان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام كێشه‌ی ئێمه نه ته‌نیا چاره‌سه‌ره نه‌كرا به‌ڵكوو له جارانیش زیاتر بۆته‌وه.