كۆمه‌ڵێك له كه‌مئه‌ندامان له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی چاكسازیی شاری تاران له‌به‌ر شورای شاری رژیم له‌مشاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كه‌مئه‌ندامان خوازیاری ئاسانكاریی بۆ هاموشۆ كردنیان بۆ ناو بازاڕ و هه‌روه‌ها سه‌ره‌نجدان به بارودۆخی چاكسازیی له شارن. ناڕازییان ده‌ڵێن، ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئاسان و گونجاو له‌گه‌ڵ بارودۆخی كه‌مئه‌ندامان، یه‌كێك له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی ئه‌م تۆێژهی كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت كه‌مترین سه‌ره‌نجی پێ نادات. پێشتر یه‌كێك له ئه‌ندامانی شواری شاری تارانیش دۆخی چاكسازی له ئاستی شار بۆ هاتوچۆی ئاسانی به كه‌مئه‌ندامانی به نه‌گونجاو ناكافی زانیبوو.