كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵك له‌ گه‌چساران

435y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ عه‌شایه‌ری ناوچه‌ی “ده‌شتی گه‌زی گه‌چساران” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ رووخانی ماڵه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری “كۆهكیلویه‌ و بۆیرئه‌حمه‌د” كۆبوونه‌وه‌.به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ نوێنه‌رانی عه‌شایه‌ری مه‌نته‌قه‌ی ده‌شتی گه‌ز، ئه‌م عه‌شایه‌ره‌ زیاتر له‌ ٦ مانگ له‌ ساڵ له‌ جنوبی گه‌چساران داده‌نیشن و بۆ ئیمه‌نی و به‌رگری له‌ مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان، ئیتر توانای كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ خێوه‌تی ره‌شیان نییه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ ناچارن، ده‌ست بكه‌ن به‌ ماڵ دروست كردن. به‌ وته‌ی ناوبراو، سازمانی سه‌رچاوه‌كانی سروشتی به‌نیازه‌، ماڵی عه‌شایه‌ری ناوچه‌ی ده‌شتی گه‌ز كه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ بنه‌ماڵه‌ ده‌بن، تێكبدات.