كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌ تاران

440y
كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی دانیشتووی ئێران، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی هه‌زینه‌ی ئێقامه‌، له‌ به‌رامبه‌ر “كومیساریای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان” له‌ “تاران” كۆبوونه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی عه‌وارزی شاره‌داریی، ئیداره‌ی كار، ده‌فته‌ری كه‌فالت و باقی ئه‌و هه‌زینانه‌ بوون كه‌ بۆ تازه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌قامه‌ته‌كه‌یان ده‌بێت په‌رداختی بكه‌ن. ئه‌وان هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ “سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونی پیشه‌، بێكاری، ته‌وه‌ڕۆم و نه‌بوونی داهات، ئێمه ناتوانین هه‌زینه‌ی بنه‌ماڵه‌كانمان دابین بكه‌ین، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئێران به‌ بێ ئه‌وه‌ێكه‌ سه‌رنج بدات به‌ بارودۆخی به‌رێوچوونی ژیان و گیر و گرفتی كۆچبه‌ران، هه‌زینه‌كان زیاتر ده‌كاته‌وه‌ كه ئێمه‌‌ توانای په‌رداختی ئه‌م هه‌موو هه‌زینانه‌مان نییه. شایانی باسه‌، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ ده‌خاڵه‌تی هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی رژیم كۆتایی پێهات.