كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی سوریه به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له “ده‌میشق”ی پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، ده‌ركرانی حوكمی ئێعدام له‌دژی “ئه‌شره‌ف فه‌ییاز” شاعێری فه‌له‌ستینی له لایه‌ن عه‌ره‌بستانیان مه‌حكوم كرد.
له‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌دا كۆمه‌ڵێك له ئه‌دیبان، رووناكبیران، هونه‌رمه‌ندانی سوری و فه‌له‌ستینیش ئاماده بوون. خۆپێشانده‌ران وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركرانی حوكمی ئێعدام له‌دژی ئه‌م شاعێره فه‌له‌ستینییه، جه‌ختیان كرده‌وه كه سیاسه‌تی عه‌ره‌بستان ده‌مكوتكردنی نه‌یاران و سه‌ركوتی ئازادی راده‌ربڕینه. شایانی باسه پۆلیسی “ئه‌مری به مه‌عروفی عه‌ره‌بستان” ئه‌شره‌ف فه‌ییاز” شاعێر”ی فه‌له‌ستینی له ساڵی ٢٠١٤ی به تۆمه‌تی ئێرتداد له جنوبی غه‌ربی ئه‌م وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. دادگای عه‌ره‌بستان له رێی دهركرڵانی حوكمێكهوه ئه‌م شاعێره‌ی به ئێعدام مه‌حكوم كرد.