كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كونسێرته‌كان

562t

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی حه‌وزه‌ی موسیقی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كرده‌وه‌كانی رابردوو سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كونسێرته‌كان و پێكهێنانی مه‌حدودیه‌ت بۆ نه‌وازه‌نده‌‌كان، له‌ به‌رامبه‌ر خانه‌ی موسیقی كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازییان رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌كه‌م، به‌ دوو ئۆستان پێوه‌ندی هه‌بوو و ئێستا ١٢ ئۆستان پێشگیری له‌ به‌شداری ژنان بۆ چالاكی كردن له‌م بواره‌دا ده‌كه‌ن. به‌داخه‌وه‌ له‌م دواییانه‌دا تۆمه‌ت و سووكایه‌تی پێكردن به‌ هونه‌رمه‌ندان تووندتر بۆته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ یان كۆنسێرته‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌ و یان ئه‌وه‌یكه‌ پێش به وتنی گۆرانی له‌ لایه‌ن‌ گۆرانی بێژه‌كه‌وه‌ ده‌گرن.