كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئه‌فغانستان

597
به‌ پێی راپۆرتی بی بی سی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ئه‌ندامانی ناوه‌ندی “بزووتنه‌وه‌ له‌دژی بێكاری”، له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی “شۆهه‌دا و كه‌م ئه‌ندامانی” ئه‌فغانستان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناڕازییان ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ساختمانی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌فغانستانیان داخست و ئیزنی چوونه‌ژووره‌وه‌یان به‌ كارمه‌ندانی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ نه‌دا. ئه‌وان رایانگه‌یاند: “تا كاتێك كه‌ وڵامی داواكارییه‌كانیان نه‌درێته‌وه‌، درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن.” شایانی باسه‌ ئه‌م ناوه‌نده‌ خوازیاری پێكهێنانی ده‌رفه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی لاوان له‌ ناوه‌نده‌كانی كار و به‌رهه‌مهێنان به‌ مه‌به‌ستی پێشگیری له‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان له‌ وڵات و هه‌روه‌ها خانه‌نشین كردنی كه‌سانێك كه‌ یاسای خانه‌نشینی ده‌یانگرێته‌وه‌ بوو. هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ر كردنی بواری راكێشانی هێزی كار له‌ به‌شی خسوسی، پێكهێنانی نوێنه‌رایه‌تی كرێكاری له‌ وڵاتانی دراوسێ، ناوچه‌كه‌ و جیهان به‌مه‌به‌ستی راكێشانی هێزی كاری ئه‌فغانستان و دامه‌زراندنی ده‌فته‌ری دۆزینه‌وه‌ی كار له‌ ناوه‌ند و ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان، به‌راورد كردنی یاسای كار، دابین كردنی ئه‌منیه‌تی شوغڵی، بیمه‌ی كرێكاران، قه‌ده‌غه‌ كردنی كاری منداڵان، سه‌رنجدان به‌ بارودۆخی ناله‌باری كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خێراتر و روونتر كردنه‌وه‌ی شێوازی دامه‌زراندن، له‌ داخوازییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.