كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئۆستانی خۆراسانی شومالی

645y
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری “حه‌سه‌ن رۆحانی” سه‌رۆك كۆماری رژیم بۆ ئۆستانی خۆراسانی شومالی، كرێكاران و كارمه‌ندانی بێكاری دامه‌زراوه‌ی میزان و لاوانی بێكاری ئه‌م ئۆستانه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی ماڵی و ئێعتباری هه‌ڵوه‌شاوه‌ی “میزان”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ و بێكار بوونیان، له‌ شوێنی وه‌رزشگای “ته‌ختی” له‌ شاری “بۆجنوورد” كۆبوونه‌وه‌. هاوكات، لاوان و خوێندكارانی بێكار له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی شوغڵ و بێكاری به‌ربڵاو له‌م ئۆستانه‌، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین.