كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری بویرئه‌حمه‌د

161q
سه‌دان كه‌س له‌ دانیشتووانی یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانی شاری بویرئه‌حمه‌د له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مبوونی خه‌ده‌ماتی ریفاهی له‌وانه‌ نه‌بوونی گاز، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم كۆبوونه‌وه‌.
خۆپیشانده‌ران به‌ ئاماژه‌ به‌ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ وه‌رزی سه‌رما، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون و ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وام و وه‌عده‌ و به‌ڵێنی به‌رپرسانی رژیم به‌ڵام تا ئێستا عه‌مه‌لیاتی گه‌یاندنی گاز بۆ ناوچه‌كه‌یان ئه‌نجام نه‌دراوه‌.