كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر زیندانی ئێوین

246q
رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌ و پشتیوانانی سیاسی، مه‌ده‌نی و عه‌قیده‌تی و ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی، له‌به‌رامبه‌ر زیندانی ئێوین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیای و مه‌ده‌نی، خۆپیشانده‌ران به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارد و وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ زیندانیان، خوازیاری ئازادی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی بوون. له‌ جه‌ریانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیانه‌، بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی كه‌ رۆژانی شه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ژماره‌یه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئێعدام كراوه‌كان و قه‌تڵ و عامی زیندانیان له‌ هاوینی ساڵی ٦٧یش به‌شدارن.