رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ناڕازی شاری ئههرۆم له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له شارستانی ته‌نگستان، كۆبوونه‌وه.
به پێی راپۆرته‌كان، خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی “ئازادگان”ی شاری ئههرۆم له‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌دا رایانگه‌یاند: “كاناڵی فازڵاوی ناستاندارد له‌م شوێنه چه‌ندین ساڵه كه رووداوی گیانی و ماڵی لێكه‌وتۆته‌وه. ئه‌م كاناڵانه بۆته شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی جۆره‌ها مێش و مێروو، به‌م بۆنه‌وه ئێمه خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه له لایه‌ن لایه‌نه پێوهندیدارهكانین.”