كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ جه‌ریانی سه‌فه‌ری رۆحانی بۆ كوردستان

177
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری “حه‌سه‌نی رۆحانی” سه‌رۆك كۆماری رژیم بۆ شاری سنه‌ له‌ ئۆستانی كوردستان، ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ناڕازی كۆبوونه‌وه‌.به‌ پێی راپۆرته‌كان، ناڕازییان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و نووسراوه‌گه‌لێك له‌ژێر ناوی “مه‌سكه‌نی من كوا و به‌ موعه‌لیمانی ئێخراجی رسیدگی بكه‌ن”، خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان له‌وانه‌ پێڕاگه‌یشتن به‌ بیلاته‌كلیفی مه‌سكه‌نی مێهر بوون. شایانی باسه‌ مه‌راسمی سه‌فه‌ری سه‌رۆك كۆماری رژیم بۆ كوردستان، به‌ره‌وڕووی بایكوت و سه‌رنج پێنه‌دانی خه‌ڵكی كوردستان بۆوه‌.