كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ شه‌رقی ئۆكراین

82
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرونیۆز”، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، ده‌یان كه‌س له‌ خه‌ڵكی “دۆنێتسك” له‌ شه‌رقی ئۆكراین، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی فه‌رمانداری ئه‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی ئێستا و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ دورشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری چاوپێكه‌وتن و وتۆوێژ له‌گه‌ڵ فه‌رمانداری جیایخوازانی شه‌رقی ئۆكراین بوون. شایانی باسه‌، سه‌ره‌ڕای ئیمزای رێكه‌وتنامه‌ی ئاته‌ش به‌س له‌ نێوان جیایخوازان و ده‌وله‌تی “كیێف”، تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ ناوچه‌كانی شه‌رقی ئۆكراین درێژه‌ی هه‌یه‌. شایانی باسه‌، له ئاكامی‌ تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ نێوان جیایخوازان و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ شۆمالی دونیسك روویدا، سێ كه‌سی مه‌ده‌نی و دوو سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی كوژران.