كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ پاكستان

 

169t

رۆژی شه‌ممه‌ ١١ی مانگی رێبه‌ندان، دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ مزگه‌وتێك له‌ پاكستان، ناڕه‌زایه‌تیگه‌لێك له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته‌ به‌رێوه‌چوو.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ كه‌ رۆژی جومعه‌ ١٠ی مانگی رێبه‌ندان، له‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وتی شیعه‌كان له‌ شاری “شكارپوور”ی پاكستان روویدا، كوژرانی ٦٠ كه‌س و بریندار بوونی ٥٠ كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌. رۆژ‌ێك دوای ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده‌ ‌كردنی كوژراوانی ئه‌م رووداوه‌، ناڕه‌زایه‌تیگه‌لێك له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه‌ گروپی “جێندوڵا” كه‌ له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی پاكستان پێونده‌ی هه‌یه‌، به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ وه‌ئه‌ستۆ گرتووه. ئه‌م گروپه‌ ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ گروپی داعش، وه‌فاداری خوێ راگه‌یاند.