كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ماسیگیرانی بوشێهر له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری

261
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، ده‌یان كه‌س له‌ ماسیگیرانی “بووشێهر”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی “گه‌ڵاڵه‌ی ده‌ریا به‌ست” له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌م شاره،‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، له‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌دا، ماسیگیران خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی دریا به‌ست له‌ بووشێهر بوون. شایانی باسه‌، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ كه‌ له‌ ١٧ مانگ له‌وه‌پێشه‌وه، له‌ لایه‌ن “ئیداره‌ی شیلات و ته‌عاونی ماسیگیرانی بوشهه‌هر”ه‌وه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتوو، قه‌ده‌غه‌ كردنی ماسیگیری و بێكاری ماسیگیرانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →