ژماره‌یه‌ك له مه‌له‌وانانی سیستان و به‌لوچستان له ناڕه‌زایه‌تی به پێشگیری له درێژه‌ی چالاكهییهكانیان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی رژیمه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم له شاری “بۆشێهر”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.یه‌كێك له ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌دا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رێوه‌چوو، وتی: “پێشگیری له درێژه‌ی چالاكی مه‌له‌وانانی ماسیگیری چابههاریی، ركودی به‌شی سه‌ید و ماسیگیری له ئۆستانی بۆشێهری لێده‌كه‌وێته‌وه. ٧٠ له‌سه‌دی مه‌له‌وانانی چالاك له به‌شی ماسیگیری ئۆستانی بۆشێهر، كۆچبه‌رانی خه‌ڵكی چابه‌هارن و ده‌ركردنی ئه‌م مه‌له‌وانانه به‌بێ جایگوزینی هێزی جێ پێویست، كێشه و گرفت پێكدێنێت.”