كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موربیانی مه‌هدی كوده‌ك له‌ خۆرم ئاباد

798
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س له‌ موره‌بیانی مه‌هدی كوده‌ك له‌ شاری “خۆرم ئاباد”، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی ئۆستانداری رژیم له‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.موربیانی مه‌هدی كوده‌ك سه‌باره‌ت به‌ نادیار بوونی بارودۆخی كارییه‌كانیان ناڕازیین. ئه‌م موربیانه‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌دا خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.