كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موره‌بیانی پێش ده‌بستانی له‌ مازه‌نده‌ران

788
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، موره‌بیانی پێش ده‌بستانی مه‌دره‌سه‌ی مازه‌نده‌ران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی قانوونی په‌رداختی حه‌قده‌ست و نه‌بوونی سامانده‌هی، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی گشتی ئاموزش و په‌روه‌رش، كۆبوونه‌وه‌.به‌ وته‌ی موره‌بیان: ئیداره‌ی گشتی ئاموزش و په‌روه‌رشی مازه‌نده‌ران له‌ وڵام به‌ به‌خشنامه‌ی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی ره‌سمی موره‌بیانی حه‌قولته‌دریسی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویستی به‌م هێزه‌ كاره‌ نییه‌. به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ حاڵی حازردا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ موره‌بیان به‌ حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن و بیمه‌ی ١٥ رۆژ له‌ مانگدا له‌ مه‌دره‌سه‌كانی پێش ده‌بستانی كار ده‌كه‌ن.