كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موره‌بیانی پێش ده‌بستانی له‌ لورستان و گولستان

955
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی ره‌زبه‌ر، موره‌بیانی پێش ده‌بستانی له‌ ئۆستانه‌كانی لورستان و گولستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی ئێستخدامی خۆیان، كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.
سه‌دان كه‌س له‌ موره‌بیانی پێش ده‌بستانی ئۆستانی لورستان سه‌باره‌ت به‌ خێراتر به‌ره‌وپێش بردن و دیاری كردنی بارودۆخی دامه‌زراندنی خۆیان و هه‌روه‌ها له‌خواره‌وه‌ بوونی سه‌همیه‌ی جه‌زبی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئۆستانی لورستان له‌ شێوازی دامه‌زراندنی موره‌بیانی پێش ده‌بستانی، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. ئه‌م موره‌بیانه‌ هه‌روه‌ها به‌ هه‌ڵاواردن و سه‌همیه‌به‌ندی جنسیه‌تی، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هاوكات كۆمه‌ڵێك له‌ موره‌بیانی پێش ده‌بستانی ئۆستانی گولستانیش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دامه‌زراندن به‌ پێی نیازسه‌نجی ته‌حسیلی ئاموزش و په‌روه‌رش، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كاری ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم، خوازیاری لابردنی یاسای نیازسه‌نجی بۆ موره‌بیانی به‌پێشینه‌ بوون.