رۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان له شاره‌كانی بوشێهر و یه‌زد كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست و خوازیاری ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی مافه‌كانیان بوون.موعه‌لیمانی ناڕازی سه‌رتاسه‌ری ئێران له مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٣، چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو، به‌ڵام تا ئێستا هیچكام له مه‌زایاكانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه. شایانی باسه موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان له‌م كۆبوونه‌وه‌دا خوازیاری دابین كردنی مهزایاگهلێك له‌وانه: “چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان گونجاو له‌گه‌ڵ هێڵی هه‌ژاری، نه‌بوونی هه‌ڵاواردن له‌نێوان ئه‌وان و باقی كرێكاران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها به‌خشینی ته‌سهیلاتی ماڵی و هه‌رزان قیمه‌ت به فه‌رهه‌نگیان له لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه بوون.”