به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوابه‌دوای بانگه‌وازی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری موعه‌لیمان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی شاری مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ر، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به پێی ئه‌م هه‌واڵه، سه‌عات ٩ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، زیاتر له هه‌زار كه‌س له موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی شاری مه‌ریوان تا سه‌عات ١٢ی نیوه‌ڕۆ، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئه‌م شاره، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. له ئاكامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، هێزه‌كانی لیباس شه‌خسی و ئیتلاعات و ئینتزامی رژیم به‌نیازبوون به فیلمبه‌رداری، خه‌ڵكه‌كه بترسێنن و پێش به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م خۆپیشاندانه بگرن. جێگای ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی سێنفی موعه‌لیمانی مه‌ریوان، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه بانگ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرابوو كه له‌و كۆبوونه‌وه به‌شداری نه‌كه‌ن. شایانی باسه، هه‌ر له‌و رۆژه‌دا یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی سێنفی موعه‌لیمانی مه‌ریوان به ناوی “لوقمان وه‌یسی”، بۆ جاری دووهه‌م له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره‌وه بانگ و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا.