كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی شاری مه‌ریوان

338y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ موعه‌لیمانی شاری مه‌ریوان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نۆێنه‌رایه‌تی مه‌جلیسی رژیم له‌م شاره‌، مانیان گرت.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ موعه‌لیمانی شاری مه‌ریوان له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار به‌ داخوازییه‌كانیان بوون.