به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو رۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ مانگی رێبه‌ندان، زیاتر له ١٥٠ كه‌س له موعه‌لیمانی كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
موعه‌لیمان به پێی بڕیاری پێشوو كه به پێی ئه‌و هه‌ر پێنجشه‌ممه تا گه‌یشتن به ویست و داخوازییه‌كان له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی كرماشان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی وه‌ڕێده‌خه‌ن، پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كانونی سینفی موعه‌لیمان، به‌رابه‌ریی حقوق و مه‌زایای موعه‌لیمان له‌گه‌ڵ كرێكاران و كارمه‌ندانی دیكه‌ی ناوه‌نده ئیدارییه ده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌روه‌ها رێزدانان به كه‌سایه‌تی و كه‌رامه‌تی ئه‌وان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی، به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئاشتیخوازانه بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی موعه‌لیمان، به‌ڵام هێزه لیباس شه‌خسییه‌كان و حه‌راستی ئاموزش و په‌روه‌رش به به‌شداری له نێو ئه‌وان و عه‌كس و فیلمبه‌رداری و هه‌ڕه‌شه له‌وان، خوازیاری كۆتایی هێنان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بوون. شایانی باسه كه له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووش‌دا نوێنه‌رانی موعه‌لیمان له‌لایه‌ن حه‌راست و هێزه‌كانی ئه‌منیه‌ته‌وه به‌ره‌ڕووی لێپرسینه‌وه بوونه‌وه، به‌ڵام موعه‌لیمان رایانگه‌یاندووه كه تا كاتی گه‌یشتن به مه‌زایاكانیان له رۆژانی پێنجشه‌ممه‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رین تر درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن.