كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ناوه‌نده‌ مه‌ده‌نیه‌كان له‌ ئه‌فغانستان

596t
سه‌دان نوێنه‌ری ناوه‌نده‌ مه‌ده‌نیه‌كان له‌ ویلایه‌تی “غه‌زنی” ئه‌فغانستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مته‌رخه‌می و سه‌رنجنه‌دانی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی ٣١ موسافێر كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه‌ به‌ بارمته‌ گیرابوون، كۆبوونه‌وه‌.ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ به‌رده‌م مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌چوو و خۆپیشانده‌ران رایانگه‌یاند كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مته‌رخه‌می و سه‌رنجنه‌دانی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ئه‌م وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی رفێندراوه‌كان و چوونه‌سه‌روه‌ی نائه‌منی له‌ جاده‌كانی ویلایه‌تی “غه‌زنی”، كۆبوونه‌ته‌وه‌.