كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییان له‌ “شاری كورد”

كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی خه‌ڵكی “شاری كورد” ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌بوونی مافیای ئاو له‌و ئۆستانه‌ و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قئاوه‌ی كه‌شاوه‌رزان، كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی “ئێره‌ چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاریه‌، بردنی ئاو مه‌حاڵه‌” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست سیاسه‌ته‌كانی شۆرای باڵای ئاوی ئه‌و ئۆستانه‌ ده‌ربڕی و دژایه‌تی خۆیان له‌ ئاست گواستنه‌وه‌ی ئاوی دوو ناوچه‌ی “به‌هه‌شت ئاباد” و “گوڵاب” بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ نیشان دا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →