كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیانی په‌ردیس له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داری

649
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی په‌ردیس سه‌ربه‌ ئۆستانی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بڕانی ئاو له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئه‌م شاره‌، له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داری رژیم كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازییان وێڕای ئاماژه‌ به‌ قه‌تع بوونی به‌رده‌وامی ئاو و كێشه‌ و گرفتی سه‌رچاوه‌گرتوو، خوازیاری پێراگه‌یشتن به‌م بارودۆخه‌ بوون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا وه‌زیری نیروی رژیم وتی: تاران له‌ زومره‌ی ئه‌و ئۆستانانه‌یه‌ كه‌ به‌ره‌وڕووی قه‌یرانی كه‌م ئاوی بۆته‌وه‌.