به پێی راپۆرته‌كان، هه‌ڵسووڕاوانی بواری راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نییه‌كانی یه‌مه‌ن له ناڕه‌زایه‌تی به بێده‌نگی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، له به‌رامبه‌ر جه‌نایه‌تی عه‌ره‌بستان له سه‌نعا، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به پێی ئه‌م راپۆرته، هه‌ڵسووڕاوانی میدیاكانی یه‌مه‌ن له “سه‌نعا” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته له ناڕه‌زایه‌تی به بێده‌نگی میدیاكانی ئه‌م وڵاته له به‌رامبه‌ر جه‌نایه‌تی تروریستانی داعش و به‌كرێگیراوانی عه‌ره‌بستان له ئۆستانی ته‌عه‌ز، له ناوچه جیاجیاكانی یه‌مه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. شایانی باسه، فرۆكه جه‌نگییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی له ماوه‌ی بیست و چوار سه‌عاتی رابردوودا زیاتر له ٢٠٠ جار هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی ئۆستانی “سه‌عده” و هه‌روه‌ها زیاتر له ٥٠ جاریش هێرشیان كردۆته سه‌ر ئۆستانی “ئه‌بین”ی یه‌مه‌ن. له جه‌ریانی ئه‌م هێرشانه چه‌ندین هاوڵاتی یه‌مه‌نی له شارۆچكه‌ی “حه‌یدان” كوژران و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش له ناوچه‌كانی “مهران و رازح” به توندی بریندار بوون.